پەرلەمانتارێک:عیراق تووشی کورتهێنانی بودجە دەبێت

0

شلێر سەعید-هەولێر

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عیراق دوادەکەوێت و ئەگەری کورتهێنانی بودجەهەیە.
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەوەی دەرخستوە کە عێراق لە بودجەی ۲۰۲۰ بەبڕی ٤٨تریلیۆن دینار ڕوبەڕوی کورتهێنانی بودجەبۆتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی، سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجەی ٢٠٢٠و کورتهێنانی رایگەیاند” تا ئێستا بودجەی ساڵی نوێ نەهاتووە تا بزانین چۆنە و پشکی هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت. بەڵام دەرکەوتووە عێراق لە بودجەی ۲۰۲۰ کورتهێنانێکی زۆری هەیە کە بڕەکەی ٤۸ ترلیۆن دینارە. پلانی حکومەت بۆئەم کورتهێنانە دیارنییە”.

لەبارەی وادەی ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان، شیروان میرزا دەڵێت” پێشبینی ناکەم بودجە وازووبێتە پەرلەمان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com