ئایا عادل عەبدولمەهدی متمانەی پێدەدرێتەوە؟

0

نەوزاد عەلی- سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوبارە کاندید کردنەوەی، عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەگەرێکی لاوازە و بەدووری دەبینم.                                                               

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە میدیا عێراقییەکانەوە دەنگۆی ئەوە هەیە، عادل عەبدولمەهدی لەپۆستەکەی بەردەوام بێت و جارێکی دیکە لە پەلەمانی عێراق متمانەی پێبدرێتەوە.                                                                                       

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ناسر هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە کاندید کردنەوەی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، ڕایگەیاند”لێرەو لەوێ قسەی لەسەر دەکرێت دوبارە کاندید بکرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تاک تاکەش لەناو پەرلەمانتاران باسی دەکرێت، بەڵام تائێستا هیچ شتێکی فەرمی لەو بارەوە نییە و هیچ فراکسیۆنێکیش بەفەرمی باسی نەکردووە”.

سەبارەت بەوەی تاچەندە ئەگەرێکی بەهێزە کاندید کردنەوەی، هەرکی دەڵێت”ئەگەرێکی لاوازە و بەدووری دەبینم جارێکی دیکە کاندید بکرێتەوە، چونکە شەقامی عێراقی تاکو ئێستا قبوڵی نییە و ڕەتیان کردووەتەوە، بۆیە ناکرێت حساب بۆ ڕای شەقام نەکرێت”.                                                                                                                           

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەندەی گوێمان لێ بووە لە ناو پەرلەمانتارانیش زۆرینەیان بەدووری دەزانن کە جارێکی دیکە متمانە بە عادل عەبدولمەهدی بدرێتەوە.                                                                        

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com