یەختە نقوم بووەکە خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدایە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، ئەو یەختەی کە دوێنی لە کەناراوەکانی یۆنان ژێر ئاو کەوتووە، هاوڵاتی هەرێمی کوردستانی تێدایە.                                                                                                   

كاتژمیر ٩ی بەیانی ڕۆژی شەممە(١١-١-٢٠٢٠ ) لە كاتی كۆچكردنی پۆلێك پەنابەر، كە بە نیازبوون لە كەناراوەكانی وڵاتی یۆنان خۆیان بگەیەننە كەناراوەكانی وڵاتی ئیتاڵیا، لە نزیك دوورگەی (پاكسوس)ی یۆنان یەختەکەیان ژێر ئاو دەکەوێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروبای ئاوارە و پەنابەران، سەبارەت بە قوربانییەکانی یەختە نوقومبووەکەی دوێنێ، ڕایگەیاند”بەپێی ئەو زانیارییانەی، لە قاچاخچییەکان و کەسوکاری کۆمەڵێک پەنابەرەوە دەستمان کەوتووە، ئەو یەختەی کە دوێنێ لە کەناراوەکانی یۆنان ژێرئاوکەوتووە، هاوڵاتی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە”.                                                                 سەبارەت بە ژمارەی قوربانییە کوردەکان، ئاری جەلال، گوتی”تائێستا ناسنامەکانیان دیار نییە، بۆئەوەی بزانین کە چەند کەس گیانی لەدەستداوە و کێ بێسەروشوێنە و کێش ڕزگاربووی ڕوداوەکەیە، هەروها نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە بەردەوام لەسەر خەتە لەگەڵ پۆلیسی یۆنانی بۆ ئاشکرا کردنی ناسنامەی تەواوی ئەو کەسانەی کە لە ناو یەختەکەدا بوون”.                                                                                                                                  سەرۆکی دەزگای لوتکە، دەڵێت”بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی ٥٠ کۆچبەر لەناو یەخەتەکەدابوون، تەرمی ١٤ کەسیان دۆزراوەتەوە، ٢١ کەس ڕزگار کراون و نزیکەی ١٥ کەسی دیکەیان تائێستا بێسەروشوێنە، بەو پێییەی ئەمانە بەشێوەیەکی نایاسایی کۆچیان کردووە ئاشکرا کردنی ناسنامەکانیان کاتی دەوێت”.                                  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com