شلێر سەعید-هەولێر
خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانی شاری سلێمانی، بۆ داواکردنی مافەکانیان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢-١-٢٠٢٠، خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانی شاری سلێمانی لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەو دەڵێن: تا وەڵام وەرنەگرین ناڕۆین.
سامان حسین، لێپرسراوی گشتی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانی کوردستان، سەبارەت بەکۆبوونەوەیان لەبەردەم پەرلەمان بە نوچەنێتی گوت” ئێمە لە سلێمانیەوە هاتوین، چەند داواکاریەکمان هەیە دەبێ پەرلەمان گوێمان بۆبگرێت. تا ئێستا کاتژمێر ۲ی دوا نیوەڕۆیە کەسیان نەهاتۆتەدرەوەو دەڵێن: لە کۆبونەوەن بەڵام ئێمە چاوەڕێ دەکەین تا وڵاممان دەرێتەوە لێرە ناڕۆین”.
سامان حسێن، لیستی داواکرییەکانیانی ئاشکراکردو دەڵێت”داواکاری یەکەممان ئەوەیە کە دەست نەبەن بۆ موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەناوی چاکسازی، دووم موچەی خاوەن پێداویسی تایبەت زیاد بکرێت، کە لە ئێستادا ۱۵۰ هەزارە ئەوەش بەمافی خۆمان دەزانین چونکە بڕی موچەکە زۆر کەمە و ئەو موچەی لە پلە باڵاکان دەبڕدرێت بخرێتە سەر موچەی کەم ئەندامان”.
ێپرسراوی گشتی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانی کوردستان، هەروەها گوتی: پەرلەمانتاران بەڵێنیان بە خاوەن پێداویستی تایـبەتییەکان داوە کە پشتگیریمان بکەن، ئەگەر وانەبێت ئەمڕۆ رووی راستەقینەیان دەردەکەوێت.