نوچەنێت
دەنگۆی دووبارە متمانەدانەوە بە سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عیراق هەیە. ماڵپەڕێکی عیراقی ئەم هەواڵە بە ناڕاست لەقەڵەم دەدات.
رۆژی ٣٠-١١-٢٠١٩، عادل عەبدولمەهدی، بەهۆی فشاری خۆپیشاندەرانەوە دەستیلەکارکێشایەوە. تا ئێستا چەندین ناو وەکو کاندیدی سەرۆکوەزیران ئاشکراکران بەڵام لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتدەکرێنەوە.
بەپێی بەشێک لە میدیا عێراقییەکان، هەردوو هاوپەیمانیی فەتح و هاوپەیمانیی سائیرون، کە موقتەدا سەدر رێبەرایەتی دەکات، لەسەر متمانەدانەوە بە عادل عەبدولمەهدی، رێککەوتوون.
هەر ئەمرۆ ماڵپەڕی(سۆمەریە نیوز) بڵاویکردەوە کە ئەم هەواڵە دورە لە راستییەوە.