ئەسعەد مورادی
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێم وانییه ئه‌م تووندبوونی بارگرژییه‌ی ئەمریکا و ئێران راسته‌وخۆ بچێته قۆناغی شه‌ڕی رووبه‌ڕوو، چونكه نه‌شێواز و نه‌جۆری گۆڕپانه‌كه شه‌ڕی ته‌قلیدی تێدا ده‌كرێت، نه لایه‌نه‌كانی نه‌یار شه‌ڕی درێژخایه‌ن ده‌خوازن.
بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، لەلایەن ئەمریکاوە، لە رۆژی ٣-١-٢٠٢٠، گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی لە عێراق گەیاند بەرزترین ئاست، بەڵام دوای موشەکباران کردنی بنکەی سەربازی ئەمریکا، گرژییەکانی کەمکردەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، هەندرێن ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، لەبارەی كوردستان و سیاسه‌تی خۆپارێزی له‌ناو گه‌رمه‌ی رووداوه‌كان، رایگەیاند: له‌گه‌ڵ تیرۆركردنی قاسم سلێمانی و ئه‌بوموهه‌ندیس، ئه‌و فتیله ئاگری به‌ردایه شه‌ڕی ساردی نێوان ئه‌مریكا و ئێران. هه‌رچه‌نده پێم وانییه ئه‌م تووندبوونی بارگرژییه راسته‌وخۆ بچێته قۆناغی شه‌ڕی رووبه‌ڕوو، چونكه نه‌شێواز و نه‌جۆری گۆڕپانه‌كه شه‌ڕی ته‌قلیدی تێدا ده‌كرێت، نه لایه‌نه‌كانی نه‌یار شه‌ڕی درێژخایه‌ن ده‌خوازن.
هەندرێن ئەحمەد پێیوایە، به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی سیاسی ئێران له‌پای تیرۆركردنی ژه‌نەڕاڵ سلێمانی ناچاركردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو به بڕیاری ده‌ركردنی هه‌موو هێزه بیانییه‌كانی سه‌رخاكی عێراق و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا، كه حكومه‌تی ئیتحادی ده‌بێت جێبه‌جێی بكات، كام حكومه‌ت؟ ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا كاربه‌ڕێكه‌ره‌و توانای ئه‌وه‌ی نییه هیچ رێككه‌وتنێك بكات یان هه‌ڵبه‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر عه‌بدولمه‌هدی ناچاركرا ئه‌وه بكات، ئه‌وكاته به‌ته‌واوی ئه‌و هێڵه‌باریكه ده‌پچڕێت كه‌نیشانه‌ی سه‌روه‌ری عێراقه.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی ئاماژەی بەوەدا، کە هه‌رچه‌نده پێمان وایه عێراق هیچ سه‌روه‌رییه‌كی نییه و توانای گێڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ریشی نییه، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت و ده‌گوترێت، چ له ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی وه‌كو حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق و نافه‌رمییه‌كانی وه‌كو كه‌تائیب و سه‌رایا و حزبه‌كانی سیاسی، ته‌نها دروشمی تایفه‌گه‌رییه و سواربوونی شه‌پۆلی دژواری ئه‌گه‌ری گۆڕانكارییه‌كانه.