چۆنیەتی دەستبەسەرکردنی باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران ئاشکرا دەکرێت

0

نوچە: ئاژانسەکان

دوای ئەوەی ئێران باڵیۆزی بەریتانیای لە تاران دەستگیر کرد، مۆرگان ئورتاگوس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، رژێمی ئێران باڵیۆزی بەریتانیای لە ئێران دەستگیر کردووە و ئەمە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، کە ئێران مێژوویەکی دێرینی لەگەڵ ئەوە هەیە و داواش دەکات، ئێران داوای لێبووردن لە بەریتانیا بکات.

دوێنێ شەممە، ئێران بۆ ماوەی سێ کاتژمێر باڵیۆزی بەریتانیای لە ئێران دەستگیر کرد، بە بیانوی ئەوەی هانی خەڵکی داوە بۆ خۆپیشاندان.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی بی بی سی، باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران، چووەتە ناو ئەو خەڵکەی بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینیەکە کۆبوونەتەوە، بەڵام دواتر ئەو کۆبوونەوەیە بۆ خۆپیشاندان گۆڕاوە. باڵیۆزیش لەو کاتە گەڕاوەتەوە و لە کاتی گەڕانەوەی لە سەرتاشخانەیەک دەستگیر کراوە.

بەم هۆیەوە بەریتانیا ئێرانی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبار کرد.

کاتی دەستبەسەرکردنی باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com