نوچە
ئەمڕۆ (یەکشەممە ١٢-١-٢٠٢٠) پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەكەش، ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیکە دەکات.
هاوکات پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر هەردوو پڕۆژه‌یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان و پێشنیازه بڕیاری رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمانیش دەدات.
وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە بەرنامەی كار ئاماژەی بۆ كردووە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قلییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( ٩٠، ٩١ ،٩٢ ، ٩٦ ، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بریاری (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١ ،٩٢ ، ٩٦ ، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( ٨٧ ، ٨٨ ،٨٩ ، ٩٢) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
