نوچە
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، عێراق پێویستی به پشتیوانی دراوسێ و هاوڕێكانیەتی له كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی و دەشڵێت ”جارێ زووه بۆ كشانه‌وه‌ی هاوپەیمانان و سوپای ئه‌ڵمانیا لە عێراق”.
شەوی شەممە (١١-١-٢٠٢٠) پۆرتاڵی رۆژنامه‌ی (بیڵد)-ی ئه‌ڵمانیا، چاوپێکەوتنێکی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردەوه. له‌و چاوپێکەوتنەدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه ده‌ڵێت “ئێستا دووڕیانێك له پێش عێراقه”. بارزانی به‌رده‌وامی به قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت “به‌دڵنیاییه‌وه مه‌ترسی هه‌یه عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌ی هه‌ڵه بڕوات. ئێمه هیواخوازین، هه‌موومان پێكه‌وه بتوانین كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین سه‌قامگیری، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی عێراق بگه‌ڕێنینه‌وه”.
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت “ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه شه‌ڕی دژی تێرۆر كۆتایی نه‌هاتووه. هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق هاوشێوه‌ی پێشووتر پێویستی به هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌یه”. له به‌رده‌وامی قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت “به بۆچوونی ئێمه ئێستا كاتێكی گونجاو نییه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و له هه‌رێمی كوردستانیش. هەڕەشه‌كان به‌رده‌وامن. هه‌ڕه‌شه‌ی جیدین. عێراق به ته‌نیا ناتوانێت به سه‌ریدا زاڵ ببێت”.
هه‌ر لەباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت “هەڕه‌شه‌كان ته‌نیا بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه نین، به‌ڵكو بۆ كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تیشن”.
لەبارەی هاوكارییه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا له شه‌ڕی دژی داعش، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە “ئێمه هه‌رگیز له بیر ناكه‌ین به‌ڵام ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه، دڵنیاببینه‌وه له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی پێكه‌وه به‌ده‌ستهێنراون، کە به فیڕۆیان نه‌ده‌ین”. ده‌شڵێت “رێگایه‌كی درێژمان بڕیوه. توانیمان لەڕووی فیزیكییه‌وه خەلافه‌ت له‌ناو ببه‌ین. توانیمان پێداویستییه‌كانی ئاواره‌كان دابین بكه‌ین”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی تایبه‌تیش بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و گەلی ئه‌ڵمانیا ده‌نێریت و دەڵێت: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسمكرد، په‌یامی من بۆ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و گه‌لی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌یه كه ئێمه سوپاسیان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه تاوەکو ئێستا بۆ ئێمەیان كردووه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك هاوڕێ، هاوپه‌یمان و هاوبه‌ش هیواخوازین كه ئێوه له‌گه‌ڵ ئێمه به‌رده‌وام بن له سه‌ر رۆیشتنی ئه‌م رێگایه تاوەكو ئێمه بتوانین ئه‌و په‌یمانەی به خه‌ڵكی خۆمان داوه بیبەینەسەر ئەویش ئاسایش و هیوایە به ئاینده‌یه‌كی باشتر”. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: “ئێمه هاوبه‌شی ئاشتی و خۆشگۆزه‌رانی ده‌مێنینەوە”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران بە رۆژنامه‌کەی گوتووە “نامانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ببنه مه‌یدانی شه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان”. هەروەها دەڵێت “ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه، هه‌نگاو بنرێت بۆ هاوكاریكردنی عێراق. عێراق پێویستی به پشتیوانی دراوسێ و هاوڕێكانیه‌تی له كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی”.