شلێر سەعید: هەولێر
دوای ئەوەی بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە ئۆتۆمبیلەکەی گڕی گرت، تەرمەکەی نەدەناسرایەوە. دوای چەند کاتژمێرێک بەڕێوەبەری هاتووچۆی کۆیە، ناسنامەکەی راگەیاند.
دوای نیۆەڕوی (ئەمڕۆ شەممە ۱۱-۱-۲۰۲۰) لە قەزای کویە، روروداوی هاتووچۆ لەنێوان تەنکەرێکی نەوت ئۆتۆمبێلێکی کیا سپورتاج، روویدا. لەئەنجامدا هەردوو شۆفێرەکە سوتان. سەرەتا تەرمەکانیان نەدەناسرایەوە.
زاهیر محمد بەڕێوبەری هاتوچۆی کۆیە، بە نوچەنێتی راگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە ناسنامەی تەرمی شوفێری ئەو ئۆتۆمبیلەی کە گڕی گرت لە رێگای کۆیە دۆزرایەوە. دەرکەوت کە (قەشە دنحا تۆما یوسف) بوو قەشەی کڵێسای هەرمۆتەیە لە کۆیە، ئەوەش دوای هاتنی کەسو کاری و ناسینەوەی لە پزیشکی دادوەری .
زاهیر محەمەد هەروەها گوتی”تەنکەرەکە لەکەلارەوە هاتووە، ویستویەی بچێت بۆ هەولێر بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕوڵ وەرگەڕاوە و ئۆتۆمبێلی کیا سپورتاجەکەش لەهەولێرگەڕاوەتەوەو رووبەرووی هاتووە بویە گڕی گرتوە”.