نێچیرڤان بارزانی سەرخۆشی گەلی عەمان دەکات

0

نوچە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی سوڵتان قابووس بن سەعید، سوڵتانی عومان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سوڵتانی نوێ، حکومەت و گەلی عومان کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هیوای خواستووە گەلی عومان هەردەم لە ئاشتی و سەقامگیری و پێشکەوتندا بن.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

خاوەنشكۆ سوڵتان هەیسەم بن تارق ئال سەعید

سوڵتانی عومان، خوا بتانپارێزێ..

سڵاوى خواتان لێ بێت.

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دواییی خاوەنشكۆ سوڵتان قابووس بن سەعید بن تەیمورمان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی گەرم لە بەڕێزتان و لە ڕێی ئێوەشەوە لە خانەوادەی پایەدارتان و هەموو گەلی عومانی دۆست دەكەم. لە خوای گەورە تكاكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و لەم كۆستە سەختەدا سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێ و گەل و وڵاتەكەتان هەردەم لە ئاشتی و سەقامگیری و پێشكەوتندا بن.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

١١-١-٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com