بارزانی بۆ عەبدولمەهدی: رێگەچارەی عەقڵانی لە چوارچێوەی میكانیزمە دەستوورییەكان بگیرێتەبەر

0

نوچە

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق و شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق كرد و چەند پرسێکی هەنوکەی ناوچەکە و عێراق و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارەكەدا بارودوخی سیاسی عێراق و پێشهات و گرژییەكانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و سەرۆكوەزیرانی عێراق-یش پێزانینی بۆ هەڵوێستی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان لەمەڕ ڕووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق هەبوو و بە هەڵوێستی هاوسەنگ و بەرز لەقەڵەمی دا و جەختیشی لە هەماهەنگی و برایەتی و پەیوەندیی بەردەوامی هەردوولا كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە، كە خوازیاری ئەوەیە كێشە و قەیرانەكانی عێراق چارەسەر ببن و لەگەڵ ئەوەدایە، كە بۆ نەهێشتنی گرفتەكان، ڕێگەچارەی دوور لە موزایەدات و عەقڵانی و لە چوارچێوەی میكانیزمە دەستوورییەكان بگیرێتەبەر.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كەوتووەتە قۆناغێكی ئیجابی و نوێ و بەردەوامیی ئەو كەشە ئیجابییەی نێوان هەردوولا بە پێویست زانرا.

هەڕەشە و مەترسییەكانی بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعش تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com