کۆیە: دوو کەس لە رووداوێکی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

0

شلێر سەعید: هەولێر

 دوای نیۆەڕوی (ئەمڕۆ شەممە ۱۱/۱/۲۰۲۰)  لە قەزای کویە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان تەنکەرێکی نەوت و ئۆتۆمبێلێک، کارەساتی لێدەکەوێتەوە.

هەرچەندە ماوەیەکی کەمە ڕێگای کویە نۆژەن کراوەتەوە، بەڵام بەهۆی یەک سایدی ڕێگاکە و قەرباڵغی زوری لەسەری، ڕۆژانە کارەساتی لێدەکەوێتەوە٫ بە ڕێگای مەرگ ناسراوە؛ بەتایبەت بەهۆی تەنکەر و بارهەڵگرەکان، کە لە دوای ۱٦-ی ئۆکتۆبەرەوە ڕێگی کۆیە بەکاردەهێنن.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای كۆیە، سەبارەت بە رووداوەکە رایگەیاند: کاتێک ئاگادار کراینەوە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە هەیە  لە رێگای سەرەکی نێوان کۆیە-دێگەڵە، نزیک بازگەی تۆپزاوای کۆیە، دیارە تەنکەرێک، کە نەوتی رەشی بار کردبوو، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی پێکدادەدەن و لە ئەنجامدا شوفێری هەردوو ئوتومبێلەکە گیانلەدەست دەدەن.

گۆران ئەحمەد گوتیشی، ئێمە دەستبەجێ تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان لەماوەیەی نیو کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتروڵ بکەن. ئاشکراشی کرد، کە تا ئێستا شوفێرەکان ناسنامەکانیان نەناسراوە بەهۆی سوتانیان و ناشزانرێ خەڵکی کوێن.  

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای كۆیە ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لەزیانی گیانی، زیانی زۆر بە رێگاکە و ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە، بەهۆی رژانی نەوتی رەش؛ بۆیە ئێستا سەرقاڵی پاکردنەوەین تا رووداوی دیکەی لێ نەکەوێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com