سوپای پاسدارانی ئێران: بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ دەگرین

0

نوچە: ئاژانسەکان

دوای ئەوەی حکومەتی ئێران نەیتوانی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە پەردەپۆش بکات سەرەڕای هەوڵەکان، دواجار ئەمیر عەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لەبارەی کەوتنەوە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە دەڵێت، هیوادارم من بمردبام لە بری روودانی ئەو رووداوە.

فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران راشیگەیاند: فڕۆکەکە هەڵەی نەبووە و ئەوان بەرپرسیاریەتی تەواوی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەگرنە ئەستۆ.

سوپای پاسداران ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، فڕۆکە ئۆکراینییەکە بە هەڵە بە موشەک خراوەتە خوارەوە، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی تەواوی سەرنشینانی فڕۆکە، کە ژمارەیان ١٧٧ کەس بوو.

خستنەخوارەوەی ئەم فڕۆکەیە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لەوانە:
– سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی دانپێدانانەی ئێران دەڵێت، ئێمە چاوەڕێی داوای لێبوردنێکی دیبلۆماسی دەکەین و دەبێت قەرەبوو بکرێینەوە، دەشبێت ئەوانە سزا بدرێن کە بوونەتە هۆکاری رووداوەکە.
– مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هەر لەو بارەوە، لە تویتێکدا رایگەیاند، ئێران بە تەواوی بەرپرسە لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەکە.
– حەسەن رۆ حانی، سەرۆک کۆماری ئێرانیش لە توتێکدا رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و سەرپێچیکاران سزا دەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com