١٥ خولەک جارێک دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنان

0

نوچە-الجزیرە

بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرتی مەیدانی، کە سەبارەت بە دۆخی ژنان لە وڵاتی هیند بڵاو بۆتەوە، هەر ١٥ خولەک جارێک دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنان و کچانی ئەم وڵاتە.

بابەتی دەستدرێژی سێکسی و دواتر کوشتنی قوربانییەکە، یەکێکە لە قەیرانە جددییەکانی وڵاتی هیند، بە جۆرێک، کە ئەنجامی دوایین ڕاپۆرتەکان دەریدەخات، هەر ١٥ خولەک جارێک ژن یان کچێک لەم وڵاتە دەستدرێژییان دەکرێتە سەر.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ساڵی ٢٠١٨ لەسەر یەک ٣٤ هەزار کەیسی دەسترێژی بۆ سەر ژنان و کچانی هیند تۆمار کراوە.

ڕاپۆرتەکە جەختیش دەکاتەوە، بەشێکی زۆرتر لە حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان پەردەپۆش دەکرێن و وەک نهێنێ دەمنێننەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com