نوچە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق کرد لە فڕۆکەخانەی ھەولێر، كۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان “نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، جه‌ختيان كرده‌وه، كه عێراق نه‌كرێته گۆڕه‌پانى ململانێى هێزه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و رێزگرتن له سه‌روه‌ريى عێراق بێت و هه‌موو لايه‌نه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئاڵۆزترنه‌بوونى زياترى دۆخه‌كه و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى، به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراقيش ئه‌وله‌ويه‌تى هه‌مووان بێت”.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و لێكه‌وته‌كانى دوايين رووداو و پێشهاته‌كانى ده‌سپێكى ساڵى تازه له به‌غدا و گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ريكا و ئێران و خۆپيشاندانه‌كانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ديالۆگى چاره‌سه‌ركردنيان تاوتوێ كرا”.
سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان راشیگەیاند: “گرنگيى به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و جموجوڵى تيرۆرستانى داعش له عێراق و به‌تايبه‌تيش له ناوچه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، بابه‌تێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرده‌وه”.

