بارزانی: دەستپێشخەری نەبووە تاوەكو رەتبکرێتەوە

0

نوچە

بارەگای بارزانی روونکردنەوە لەبارەی هەواڵی “رەتکردنەوەی دەستپێشخەرییەکی” سەرۆک مەسعود بارزانی دەدات و دەڵێت “سەرۆك بارزانی دەستپێشخەری نەبووە تاوەكو كەسێك یان لایەنێك رەتی بكاتەوە”.

لە روونکردنەوەیەکدا، کە ئەمڕۆ (شەممە ١١-١-٢٠٢٠) بڵاوکراوەتەوە، بارەگای بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، لە چەند رۆژی رابردوو لە ژمارەیەك سایتی كوردی و عەرەبی هەواڵێك بڵاوبووەتەوە، كە گوایە سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پڕۆسەی سیاسی عێراق دەستپێشخەریی هەیە و زۆربەی لایەنە شیعەكان ئەو دەستپێشخەرییەیان رەتكردووەتەوە.

دەقی روونکردنەوەی بارەگای بارزانی:

روونكردنەوەیەك لە بارەگای بارزانییەوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ژمارەیەك سایتی كوردی و عەرەبی هەواڵێك بڵاو بووەتەوە كە گوایە سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەستپێشخەریی هەیە و زۆربەی لایەنە شیعەكان ئەم دەستپێشخەرەیان ڕەتكردووەتەوە.

لێرەدا بە گشت لایەكی ڕادەگەیێنین كە ئەم هەواڵە هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە. لە بنەڕەتدا سەرۆك بارزانی دەستپێشخەری نەبووە تاكوو كەسێك یان لایەنێك ڕەتی بكاتەوە.

ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
١١ـی ١ـی ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com