شلێر سەعید
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە ئاماری ساڵی ۲۰۱۹ی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، (٢٨٢،٥٥٣) كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردوه له‌و ژمارەیەش (٩٦٣٠) كه‌سیان لەنەخۆشخانە ماونەتەوە كراوه.
لە سنوری کۆیە دوو نەخۆشخانە و ٩ مەڵبەندی تەندروستی ٣٩ بنکەی تەندروستی هەیە و سەنتەری تیشکی شەهید د. مەجید و سەنتەری راهێنان و کۆگای دەرمان و پزیشکی دەوری هەیە.
هاوکار عەلی، بەر پرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی کۆیە، دەربارەی ئامارەکان٫ بە نوچەی راگەیاند: ژمارەی له دایك بوون ( ١٩٦٧) منداڵ له دایك بوون ( ٩٦٣) له ره‌گه‌زی نێرن ( ١٠٠٤) له ره‌گه‌زی مێ-ن.
بەر پرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی کۆیە گوتیشی، له باره‌ی ئاماری مردووان، بە چەندین رووداوی جۆراو جۆر (٢٦٧ ) كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و (١٦٦)-یان له ره‌گه‌زی نێر-ن و (١٠١) کەسی دیکە له ره‌گه‌زی مێ-ن.
هاوکار عەلی دەشڵێت، لەلایەن لیژنه‌ی چاودێری ته‌ندروستی، له‌م ماوەیە (١٦٥٠ ) سه‌ردانیان ئه‌نجام داوه، بەم شێوەیەی خوارەوە:
– له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردانانه‌دا ( ٣٤) فرۆشگایان سزاداوه و (٩) فرۆشگایان داخستووه.
– مه‌وڵه‌تی ته‌ندروستایان داوه به (٥٦٢) فرۆشگا له‌گه‌ڵ پێدانی ( ١٠٥١) كارتی ته‌ندروستی به كرێكار.
– له‌م ساڵدا لیژنه‌ی چاودێری ته‌ندروستی (٨) تۆن ماددەی خۆراكی به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و به شێوه‌یه‌كی زانستی له‌ناو براون.