نوچە: ئاژانسەکان
ئەمڕۆ (شەممە ١١-١-٢٠٢٠) عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازیی لێکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێکهاتوون لە: فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی، محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوە، نوری دلێمی، وەزیری پلاندانان، قوسەی سەهیل، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و مستەفا کازمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق.