نوچە
بڕیارە ئەمڕۆ (شەممە ١١-١-٢٠٢٠) عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆبێتەوە.
بە پێی هەواڵی میدیاكانی عێراق، ئەمڕۆ عەبدولمەهدی بە یاوەری شاندێكی باڵای عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بارودۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن.
دۆخی ئاسایش و سیاسی و ئابووریی عێراق لەمەترسی دایەوە و ڕوو لە ئاڵۆزتربوون و خراپتربوونە لەبەر خۆپیشاندان، کە لە ١-١٠-٢٠١٩، کە نزیکەی ٥٠٠ کەس کوژراوە و نزیەکەی ١٨ هەزار برینداری لێکەوتووەتەوە و هێشتاش کۆتایی نەهاتووە، دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیران، كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس لە بەغدا و موشەكبارانكردنی چەند ناوچەیەكی عێراق و هەرێمی كوردستان لەلایەن ئێرانەوە.