سوڵتانی عوممان کۆچی دواییکرد

0

نوچە

سوڵتانی عوممان پاش پێنج دەیە لە حکومڕانی لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا دادگای شاهانەیی عوممان مردنی سوڵتان قابووسی راگەیاند و بەپێی دەستووری وڵاتەکەش لە ماوەی سێ رۆژدا دەبێت جێنشین دیاریبکرێت.

قابووس بن سەید لە ١٨-ی تشرینی دووەمی ١٩٤٠ لەدایکبووە، لە هیندستان خوێندوویەتی و ئەکادیمیای سەربازی تەواوکردووە. هەروەها ئەو سوڵتانە هیچ جێنشینێکی نییە، ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە و منداڵ و برایشی نییە. بۆیە تاوەکو ئێستا روون نییە کێ دەبێتە جێنشینی.

ئەو سوڵتانە لە ساڵی ١٩٧٠ بە کودەتایەکی سپی دەسەڵاتی لە باوکی وەرگرتووە لەوکاتەی عوممان وڵاتێکی دابڕاو و هەژار بوو، بەڵام لەسەر دەستی سوڵتان قابووس بووە وڵاتێکی دەوڵەمەند و گەشتیاریی ئەوەش بە سوودوەرگرتن لە کەرتی نەوتی ئەو وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com