دوایین زانیاری لەبارەی چۆنیەتی تیرۆرکردنی پەیامنێر و وێنەگرەکەی دیجلە

0

نوچە: ئاژانسەکان

کومەڵەی بەرگری کردن لە ئازادی ڕۆژنامەوانی زۆر بەتوندی  ئیدانەی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان ئەحمەد عەبدولسەمەدوو وێنەگرەکەی  سەفا غالی  دەکات و دەڵێت، ئەوە بێ دەسەڵاتی حکومەتی عێراق پشان دەدا، کە لە ئاست برپرسیارێتی نین و ناتوانن ئازادی رۆژنامەنوسان بپارێزن.

چەند چەکدارێک پەیامنێر و ڕۆژنامەنوسی دیاری بەسرا  ئەحمەد عەبدولسەمەدوو وێنەگرەکەی  سەفا غالی یان تیرور کرد لە ناوچەی حەکیمە لە بەسرا.

نوێنەری کۆمەڵەی بەرگری کردن لە ئازادی ڕۆژنامەوانی لە بەسرا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، کە پەیامنێری کەناڵی دیجلە لەگەڵ وێنەگرەکەی تازەکاری روماڵی خوپیشاندانەکانیان تەواو کردبوو٫ نزیک بینایەی شورتە و پاش گەیشتنیان بە ناوچەی حکیمیە و دیاری کراوی نزیک نادی ئەلاسورین، چەند چەکدارێک تەقەیان لێدەکەن لە سواری ماتۆرەکانیانەوە و پەیامنێرەکە گوللەکانی بەسەری دەکەوێ و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدا و وێنەگرەکە سێ گوللەی بەر سینگی کەوتووە و خێرا نێردرایە نەخوشخانە، بەڵام بەهی سەختی برینەکەیەوە زۆر مەرسیدارە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کە عەبدولسەمەد روماڵی خۆپیشاندانەکانی دەکرد و بەشێوەی راستەوخۆ دەیگواستەوە بۆ توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.

و کومەڵەی بەرگری کردن لە ئازادی ڕۆژنامەوانی ئاماژە بەوە دەکات، کە ئازادی رۆژنامەوانی لە بارودۆخێکی خراپدایە لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەر تا ئێستا، زۆرترین پێشلێکاری ماف و ئازادی ڕۆژنامەوسان کراوە و لەکارخستنی دەسەڵاتی چوارەمە و پێشلی دەستورە.

لەکۆتایدا کومەڵەکە ئاماژەی بەوەکرد، کە ڕۆژنامەنوسان لە عێراق، ئەمڕۆ زیاتر لەهەموو کاتێک رووبەڕووی تیرورکردن و رفاندن هەڕەشە دەبنەوە؛ ئەوەش وای کردووە زۆربەی رۆژنامەنوسان کۆچ بکەن و ساحەکە چۆڵ بکەن. بۆیە بو وەستانی ئەمەش پێویستی بەهەڵوێستی جددی کۆمەڵگەی نێودەوڵەی هەیە بۆ پارێزگاری کردن لە دیموکراسی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com