عێراق لە دژی ئێران سکاڵا تۆمار دەکات

0

نوچە: ئاژانسەکان

حکومەتی عێراق، بەرانبەر بە ئەنجامدانی هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵا لە سەر ئێران تۆمار دەکات.

بەگوێرەی نامەکەی عێراق، هێرشکردنە سەر خاکی عێراق، بە بیانووی پاراستنی خۆیەوە لەلایەن ئێرانەوە، قبووڵکراو نییە و پێشێلکردنی پرەنسیپەکانی دراوسێیەتییە.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٨-١-٢٠٢٠، سوپای پاسدارانی ئێران، دوو بنکەی سەربازیی ئەمریکای لە عێراق کردە ئامانج.
دوای هێرشەکەش فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای کرد، کە “ژمارەی موشەکەکان ١٥ موشەک بوون، ١٠ موشەکیان بنکەی عەین ئەسەدیان کردووەتە ئامانج، موشەکێکیان هەولێری کردووەتە ئامانج و چوار موشەکیشیان نەگەیشتوونەتە ئامانجەکانیان”.

هەر ئەمڕۆ (هەینی ١٠-١-٢٠٢٠) عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق، داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا کرد، نوێنەر رەوانەی عێراق بكات بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری پەرلەمان و دانانی میكانیزمەكانی كێشانەوەی هێزەكانیان و رایگەیاند ”هێز و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی هەیە بێ ئاگاداری حكومەت دێنە نێو عێراق”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com