نوچە-ڕوسیا الیوم
وەزارەتی دەرەوەی روسیا، لەبارەی هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەیی هۆشداری دەدات و داوا لە ئێران و ئەمریکاش دەکات، لە ئەنجامدانی هەرجۆرە هێرشێکی نوێ بۆ سەر یەکتر خۆ بەدوور بگرن.
سێرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، کە سەردانی تۆکیۆی کردووە، لەبارەی ئاڵۆزیەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوایین هەڵوێستی مۆسکۆی خستەڕوو.
ریابکۆف داوا لە تاران و واشنتۆن دەکات، لە قووڵتربوونەوەی ناکۆکیەکانی نێوانیان خۆبەدوور بگرن، چونکە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەردەم تەقینەوەیەکی گەورەدایە.