نوچە-ڕۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، زانیاری نوێ لە بارەی چۆنیەتی ئاشکرا بونی شوێنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، ئاشکرا دەکات.
ئاژانسی رۆیتەرز لەم بارەوە دەڵێت: کارمەندانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی شام ڤینگەزی سوریا، زانیاری تەواویان لە بارەی قاسم سولەیمانی رادەستی ئەمریکییەکان کردووە.
ئەم زانیاریانەی، کە لە لایەن کارمەندانی فڕۆکەخانەی بەغدا و کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی شام ڤیگەنز، رادەستی ئەمریکا کراون، ئاسانکاری تەواویان بۆ ئەمریکییەکان کردووە لە کوشتنی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران.