نوچە
خۆپیشاندەران لە مەیدانی تەحریری بەغدا، پەیامێک بڵاو دەکەنەوە٫ سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی سبەی (هەینی ١٠ / ١ / ٢٠٢٠).
خۆپیشاندەران لەبەیانامەکەدا چەند خاڵێکیان دیاریی کردووە، کە بریتین لە:
۱ـئامانجەکانمان نوێ دەکەینەوە لە خۆپیشاندانەکانمان، کە چاکسازی گشتی هەموو ئەوانەیە، کە لە لایەن حزبە گەندەڵەکان تێکدرا و کاولکراوە.
۲ـ باس لەوە دەکات، کە هەندێ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆ و نێودەوڵەتی تەنها ڕوماڵی ئەو دروشم و هوتافانە دەکەن، کە مەبەستیانە و ئەوانی دیکە ئیهمال دەکەن. ئەوە بۆ خزمەتی خۆیان بەوەش روویەکی ناشیرنی خۆپیشاندانەکان نیشانی خڵک دەدەن.
۳ـ ئەو خۆپیشاندانە ئامانجی گەڕانەوەیە بۆ تیشک خستنە سەرخاڵی بنەڕەتی داواکانمان، ئەویش بە زووترین کات کەسێک دەستنیشان بکرێت بۆ سەروکی ئەنجومەنی وەزیران، بەشێوەی کاتی، وەک پێشتریش ڕامانگەیاندبوو هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.
٤ـ ئاگادارن لە وتنەوە یان هەڵواسینی هیچ دروشمێک، کە گونجاو نییە لەگەڵ داواکانمان، چونکە زۆر هەن دەیانەوێ گێرەشێوێنی بکەن و خۆپیشاندانەکە بەلاڕێدا ببەن؛ بە پێچەانەوە ئێمە بێ بەرین لە هەر شتێک، کە پێچەوانەی داواکاری ئێمە بێ؛ ئێمە تەنها عێراقین.