سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە دەیڤید شینكەر دەکات

0

نوچە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە دانبەخۆداگرتن و چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنى ئارامى و سەقامگیرى لە عێراق و ناوچەکە کرد و دەڵێت، نابێ عێراق ببێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى کێشە و ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەى ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٩-١-٢٠٢٠) لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە دەیڤید شینكەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك و شاندێكی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا گرژییەکان و دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و تیشکیان خستە سه‌ر پەیوەندییەکان و دیالۆگى هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و چۆنیەتیى بەرەنگاربوونەوەی بە هاوکاریى و پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى.

پرۆسەى سیاسى لە عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى کابینەى داهاتووى حکومەتى فیدراڵ، خۆپیشاندانەکان و داواکاریى خۆپیشاندارانى عێراق، پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەمریکا و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هەردوولا، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com