نوچە-ئاژانسەکان
دوا بەدوای کوژرانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان بەرپرسانی وڵاتانی جیهان و ئێران دەستیپێکردۆتەوە.
حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ڕایگەیاندووە ”هۆکاری نائارامیەکانی ناوچەکە دەگەڕێتەوە بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران”.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران، داوای لە حەسەن روحانی کردووە، کە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی گرژیەکان هەنگاو بنێن.
هاوکات ئەمریکا لە نامەیەکدا، کە ئاراستەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردووە، کە ئامادەیی واشنتۆنی بۆ هەر جۆرە دانوستانێک لەگەڵ ئێران خستۆتەڕوو.