نەوزاد عەلی-سلێمانی
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی کوالێتی تا ئێستا زانکۆکانی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە بچنە گروپی یەکەم(ئەی).
ڕۆژی پێنجشەممە ٩-١-٢٠٢٠، وەزیری خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستانی راگەیاند، ڕیزبەندییەکەش دابەشکراوە بۆ چوار گروپی ( ئەی، بی، سی، دی)، بۆ ماوەی چوار ساڵە ڕیزبەدنی زانکۆکانی هەریم ساڵانە دیاری دەکرێت، بەڵام ئەوەی کەتێبینیکراوە تائیستا هیچ زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە بچێتی گروپی یەکەم(ئەی).
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، سەبارەت بەوەی بۆچی زانکۆکانی هەرێم نەچوونەتە گروپی ئەی، ڕایگەیاند: بەپێی ستاندارەکان، تاکو ئێستا هیچ زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان، بە زانکۆی حکومی و تایبەتەکانیشەوە نەیان توانیوە بگەنە ئەو ئاستەی بچێتە گوروپی یەکەم (ئەی)، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆکۆالێتی زانکۆکان”.