نوچەنێت
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دوو بڕگەی دیکەیان بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی زیادکردووە، کە لە بەرژەوەندی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩-١-٢٠٢٠، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ڕایگەیاند “لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دوو بڕگەی دیکە، بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی زیاد کراوە، هەر دوێنێش ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا، بڕیارە هەفتەی داهاتووییش رۆژی یەکشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازیی بکەن”.
ئامانج ڕەحیم، گوتیشی “زیادکردنی ئەو دوو بڕگەیە لە دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرۆکایەتی حکومەت و لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بووە، هەردوو بڕگەکەش لە بەرژەوەندی مووچە خۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە”.
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، روونیشیکردەوە، کە ئەو دوو بڕگەیە بریتییە لە:
برگەی یەکەم: تایبەتە بەوەی هەر مووچەخۆرێک و سوودمەندێک لە بودجەی گشتی هەژمارێکیان بۆ بکرێتەوە و لەوێ هەموو مافە دارییەکانیان بەوانەشی، کە خەرج نەکراون دەپارێزرێت، دواتریش وەزارەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی پێویست بۆ چونییەتی جێبەجێکردنی ئەم بڕەگەیە جێبەجێ دەکات.
بڕگەی دووەم: تایبەتە بە خانەنشینان، بڕیاردرا ئەو بڕە پارەیەی، کە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی لە ئەنجامی چاکسازییەکان لە خەرجییەکان، بەپێی پڕۆژەیاساکە، ئەولویەتی بۆ خانەنیشان بێت و دەبێت مووچەی خانەنشینان بەرزبکرێتەوە”.