نوچە-سکای نیوز
دوا بەدوای هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق، بۆریس جۆنسۆن ،سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دا.
ئەم گفتۆگۆیەی جانسۆن دوای ئەوە دێ، کە شەوی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا، گوتارێکی لە بارەی ئێرانەوە پێشکەش کرد و تیایدا جەختی لە سەر بەردەوام بوونی گوشارەکانی سەر ئێران کردەوە.
جۆنسۆن جەختی کردۆتە سەر کەم کردنەوەی گرژیەکانی ناوچە لە لایەن ئێرانەوە.