نوچە: ئاژانسەکان
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا سه‌ردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاویکردەوە، به‌مه‌به‌ستی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كه چه‌ند رۆژێكه ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
وەک لە راگەیێندراوەکەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا هاتووە، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێدەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پێدەچێت لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان، کە هێزی تورکیاش لە لەسەر خاکی عێراق لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیش جێگیرە، سەردانی ئەم وڵاتەی کردبێت.
هەر دوێنێ (چوارشەممە ٨-١-٢٠٢٠) وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەگەڵ ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی کۆبووەوە.