نوچە
ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٩-١-٢٠٢٠)، وەزیری خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستانی راگەیاند.
ئارام محەممەد قادر ئەمین، وەزیری خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ریزبەندییەکە پشتی بەستووە بە توێژینەوەی زانستی، ستافی ئەکادیمی، پەیوەندی زانکۆکان لەگەڵ کۆمەڵگە، چالاکی کولتووری و نێودەوڵەتی و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییەکان. کە پشکی زۆرینە بەر توێژینەوەی زانستی دەدرێت بەتایبەتی ئەوانەی لە گۆڤارە کاریگەرەکاندا بڵاودەکرێنەوە.
وەزیری خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لە پێنج ساڵی رابردوو دیاریکردنی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەرچەرخانی لە ئاستی زانکۆکان کردووە. زانکۆکانی کوردستان لە ریزبەندی نێودەوڵەتیی زانکۆکاندا گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و بەشێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە ریزبەندی چوار هەزارەکاندان لەکاتێکدا پێشتر لە ریزبەندی ١٦ هەزار و ١٥ هەزاردابوون لەسەر ئاستی جیهان.
راگەیاندنی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان بۆ چوارەم ساڵە بەڕێوەدەچێت.
ریزبەندی زانکۆ حکومییەکان بەمشێوەیە:
گرووپی بی
- زانکۆی سەلاحەددین
- زانکۆی سۆران
- زانکۆی سلێمانی
- زانکۆی کوردستان هەولێر
- زانکۆی دهۆک
- زانکۆی کۆیە
- زانکۆی هەولێری پزیشکی
گرووپی سی
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
- زانکۆی چەرمۆ
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
- زانکۆی راپەڕین
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک
- زانکۆی گەرمیان
- زانکۆی زاخۆ
گرووپی دی
- زانکۆی هەڵەبجە
زانکۆ تایبەتەکان:
گرووپی بی
- زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی
- زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی
- زانکۆی جیهان هەولێر
- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
- زانکۆی کۆمار بۆ زانست تەکنۆلۆجیا
- زانکۆی نەورۆز
گرووپی سی
- زانکۆی جیهان سلێمانی
- زانکۆی جیهان دهۆک
- زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
- زانکۆی نۆڵیج
گرووپی دی
- زانکۆی کاسۆلیک
- زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی
- زانکۆی بەیان