نوچە-الجزیرە
سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا دەڵێت، هیچ پلانێکیان بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق نییە.
ئەم بڕیارەی ئۆسترالیا دوای ئەوە دێت، کە پەرلەمانی عێراق بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانیەکانی پەسەند کرد.
ئۆسترالیا یەکێک لەو وڵاتانەیە، کە هێزی سەربازی لە عێراق جێگیر کردووە و ئێستا بە فەری ئەم بڕیارەی دژ بە ویستی پەرلەمانی عێراقە. ژمارەیەک لە وڵاتانی وەک کرۆواسیا و سلۆواکیا رایانگەیاندووە، کە هێزەکانیان لە عیراق دەکشێننەوە، لە بەرامبەردا وڵاتانی وەک ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئۆستورالیا، دژ بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق وەستاونەتەوە.