نوچە-سی ئێن ئێن
کەنالی سی ئێن ئێن ئاشكرای دەکات، ئێران چەند کاتژمێر بەر لە دەستپێکردنی هێڕشەکانی بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق، واشنتۆنی ئاگادار کردۆتەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی سی ئێن ئێن، ئێران پێشتر ئەمریکای دڵنیا کردۆتەوە، کە کاردانەوەی بەرامبەر بە کوژرانی قاسم سولەیمانی، تەنیا بە یەک هێرش کۆتایی پێدێت.
ئێران بە رێگەی سێ کەناڵی دیپلۆماتیک، ئەمریکای دڵنیا کردۆتەوە، کە تەنها یەکجار هێرش دەکاتە سەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق.
