بەرگری شارستانی كۆیە گرفتەکانیان دەخاتەڕوو

0

شلێر سەعید: هەولێر

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای كۆیە رایدەگەیەنێت، گرفتی سەرەكییان نەبوونی ئۆتۆمبێلە و هەروەها هەندێكجار هاوڵاتیانیش لە كاتی رووداوەكان هۆكارن بۆ درەنگ گەیشتنی تیمەكانی ئێمە.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای كۆیە، لەبارەی روودا و گرفتەکانیان لە کۆیە رایگەیاند: گرفتی سەرەكییان نەبوونی ئۆتۆمبێلە و پێویستیمان بە ئۆتۆمبێلی زیاتر و نوێتر هەیە، هاوكات خراپیی رێگاوبانەكان گرفتی سەرەكی ئێمەیە و خوازرین حكوومەت چارەسەری گونجاومان بۆ بدۆزێتەوە.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای كۆیە گوتی، هەندێكجار هاوڵاتیانیش لە كاتی رووداوەكان هۆكارن بۆ درەنگ گەیشتنی تیمەكانی ئێمە و سەبارەت بە ئاماری رووداوەكانی ساڵی ٢٠١٩ لە سنووری قەزای كۆیە و دەوروبەری بەمشێوەیە بووە:

خنكانی دوو هاوڵاتی، سووتانی ١٥٢ دۆنم زەوی كشتوكاڵی، سووتانی زیاتر لە ٢٧ دۆنم پاوان، لەگەڵ سووتانی ١٥٠١ داری بەردار و ١١٥٠ داری سرووشتی، كە كۆی زیانەكان بە ملیارێک و ٥٠٨ ملیۆن و حەوت سەد و پازدە هەزار دینار دەخەملێندرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com