نوچە
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەلحرە، ئەمریکا دەڵێ بڕیاری کوشتنی سەرکردەی ئێرانی قاسم سولەێمانی بەرگری لەخۆکردن بووە و بەڵێنی داوە چی پێویست بێ بیکات بۆ پاراستنی فەرمانبەرەکانی لە هەرشوێنەک.
لەو پەیامەی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی کراوە٫ سەفیری ئەمریکی کیلی کرافت دەڵێت، نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە “بەبێ مەرجی پێشەکی دانوستان بکات لەگەڵ ئێران٫ بەئامانجی چیدی ئاسایشی نێوان ئەو دوو وڵاتە نەکەوێتە مەترسی.
ئاژانسی رویتەرز دەڵێت، ئەو پەیامەی کرافت نوسیویەتی تێداهاتووە، کە “کوشتنی سولەیمانی رۆژی هەینی لە بەغدا بەپێی ماددەی ۵۱-ی میساقی نەتەوەیەککرتووەکان بوو”.
کرافت گوتوویەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادیە هەر رێکارێکی پێویست بێ بیکا لەناوچەکەدا بۆ بەرگری لە خۆو لە تاک و بەرژەوەندیەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان”.
بەپێی ماددەی (۵۱) پێویستە لەسەر هەر وڵاتێک راپۆرت پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات، کە پێکهاتوون لە ۱۵ ئەندام دەربارەی هەرکارێک کرابێ بۆ بەرگری لەخۆکردن.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە رابردوودا هەمان ماددەی ۵۱، بەکارهێنا بۆ سوریا دژی رێکخراوی داعش لە ساڵی ۲۰۱٤.