نوچە: ئاژانسەکان
لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشانداکانی عێراق تا ئێستا، چەندین کەسایەتی و چالاکوان تیرور کراون و ڕفێنراون و هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە بەم بۆنەوە.
بەپێی میداکانی عێراق، شەوی چوارشەممە ۸ـ۱ـ۲۰۲۰، ماتۆڕسکیلێک بە دەستڕێژی گوللە هێرش دەکاتە سەر د. ئیبراهیم سەعید بەیزانی، ئەکادیمیست و ئەمینداری گشتی حزبی وەفای نیشتمانی.
بەپێی سەرچاوەکە، بەیزانی لە نزیک ماڵی خۆی لە ناوچەی ئیسکان لەبەغدا هێرشکردنەکە روویداوە و د. ئیبراهیم بەر دەستڕێژی گولە دەکەوێت و بریندار دەبێ٫ بەڵام راستەو خۆ دەنێردرێتە نەخۆشخانە و تا ئێستا لەژیاندایە.
