نوچە-ئاژانسەکان
دوای ئەوەی، کە شەوی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە میانی هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق هیچ سەربازێکی ئەم وڵاتە نەکوژراون، هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
بە گوتەی بەرپرسانی پۆلیسی بەغدا، هێرشەکە بۆ سەر زۆنی سەوز لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی گیانی بە هێزەکانی ئەمریکا نەگەیشتووە.
تاکوو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.