سەدر بۆ حەشد: بارەگاکانتان دابخەن

0

نوچە

رێبەری ڕەوتی سەدر لە نووسینێكدا، ڕەخنەی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكار كێشاوە گرتووە بەوەی زانیویەتی، كە ئێران بنكە سەربازییەكانی عێراق بۆردومان دەكات و هیچی نەدركاندووە. داواشی كردووە تەواوی بارەگاكانی حەشدی شەعبی دابخرێن.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەردا رایگەیاندووە، بەر لە بۆردومانەکەی دوێنێ شەو، ئێران و ئەمریكاش پەیوەندییان بە سەرۆکوەزیرانەوە كردووە، بەڵام ئاشكرا نەبووە، كە داخۆ سەرۆكوەزیران رەزامەندی داوە لەسەر ئەو هێرشە یان نا؟ بەس خوا دەزانێ.

سەدر هەروەها داوای كردووە، چالاكیە سەربازییەکانی ئێران و ئەمریكا كۆتاییان پێبێت، تەواوی بارەگاکانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبییش لە عێراق دابخرێن، بۆ ئەوەی چیتر نەكەونە بەر تۆپبارانكردن و هێرشەوە.

موقتەدا سەدر دووبارە داوای دیاریکردنی كەسێكی كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی كاتی، بۆ ئەوەی سەروەری بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەمجارە پێشنیازی كردووە پێنج كەس دیاری بكرێن و یەكێكیان هەڵبژێردرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com