نوچە
ئەمشەو چوارشەممە لەسەر شەوی پێنج شەممە منداڵێک لەلایەن مامیەوە بە ئۆتۆمبێل دەکوژرێت، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
موقەدەمی مافپەروەر علی جەماڵ قدووری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەاندن گوتی، ئەم ئێوارەیە (٨-١-٢٠٢٠) لەگوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا بریجۆ برازایەکی خۆی بەناوی ( هانیا محمد عمر) تەمەن دوو ساڵ وەبەردەدات.
گوتیشی پاش گەیاندنی منداڵەکە بۆ بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار گیانی لەدەستدا.
لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی بزیشکی دادوەری کەلار کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٢٤ی هاتوچۆ بەندکراوە.