ئەردۆغان: بێ لایەن نابین

0

نوچە-ڕووسیا الیوم

سەرۆککۆمارر تورکیا لە بارەی ڕووداوەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوێستی وەرگرت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە نوێترین هەڵوێستی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، گوتی: بە نیسبەت ململانێکان و هاوکێشەکانی ناوچە بێلایەن نابین و هەڵوێستی خۆمان دەبێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان دەشڵێت، ئەنقەرە بەرامبەر بە گۆڕەپانی ئاڵۆزی ناوچەکە، کە لە ئەنجامی ململانێ و ڕاکابەرایەتی وڵاتانی زلهێز و ئیقلیمی هاتۆتە ئاراوە، بێ هەڵوێست نابێت.

سەرۆککۆماری تورکیا، هەروەها گوتیشی هاوپەیمانێتییە ناوچەییەکان دژ بە ئەنقەرە لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە گرینگییەکی نوێی بۆ داهاتووی ئەم وڵاتە هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com