ترەمپ دوا هەڵوێستی خۆی راگەیاند

0

نوچە

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، کە بەهۆی رێکارە پێشوەختەکان هیچ سەربازێکی ئەمریکی و عێراقی لە هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانیان نەکوژراوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، پاشان لەبارەی زیانەکانی هێرشەکان رایگەیاند: خەڵکی ئەمریکا پێویستە ئێجگار سوپاسگوزار و دڵخۆشبن لە هێرشەکەی شەوی رابردوودا، کە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە ئەنجامدرا، هیچ ئەمریکیێک زیانی بەرنەکەوت، هیچ زیانێکمان بەرنەکەوت، هەموو سەربازانمان سەلامەتن، تەنیا چەند زیانێکی بچووک بەر بنکە سەربازییەکانمان کەوتوون”.

ترەمپ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا، باسی کوشتنی قاسم سولەیمانی کرد و گوتی، ئێران هەوڵیداوە سەقامگیریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تێکبدات، بەڵام ئیتر ئەو رۆژانە کۆتاییهات و هەفتەی رابردوو کارێکی یەکلاکەرەوەمان ئەنجامداو بە فەرمانی من “تیرۆریستێکی” گەورەمان کوشت.

لەبارەی زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێران، ترەمپ جەختی کردەوە ئێران ناتوانێ ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و “ئێمەش زۆر بە وردیی چاودێریی رەوشی ئێران دەکەین و سزای تووندیان بەسەردا دەسەپێنین تاوەکو مامەڵەی خۆی دەگۆڕێ”.

سەرۆکی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی بە بەرپرسی کوشتنی سەربازانی ئەمریکی و خەڵک ناودەبات و گوتی “سولەیمانی بەرپرس بوو لە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر خەڵکی و پاڵپشتی گروپەکانی حزبوڵڵای دەکرد و هۆکار بوو بۆ شەڕی ناوخۆ لە ناوچەکە و کوژرانی سەربازانی ئەمریکی بە رێگەی جیاواز. بە راسپاردەی ئێران هێرشەکانی ئەم دواییە ئەنجامدران و کەسێکی ئەمریکی کوژرا”.

ترەمپ دەشڵێت، دەبێ وڵاتە گەورەکان دان بەوەدا بنێن، کە ئێران هەڕەشەیەکی جددییە، دەبێت هەموومان پێکەوە کاربکەین، کە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ بکەین، کە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی خەڵکی ئێران ببووژێنەوە و ئێران پێشکەوتوو و سەقامگیر بێت و دەبێ تاران واز لە شەڕی بە وەکالەت بێنێت.

بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی تووندیان داوەتە ئێران و دەڵێت “موشکەکانمان زۆر بەهێزن و موشکەی زۆر باش و سەرکەوتوومان دروستکردووە، بەڵام نامانەوێ بەکاریان بهێنین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com