بەرپرسێکی پێشمەرگە: هێزی هاوپەیمانی پاڵپشتێکی بەهێزە بۆ عێراق و هەرێم

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەگەیەنێت، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراقدا پاڵپشتێکی بەهێزە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.

لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمریکاوە، لایەنە شیعەکانی عێراقی توورە کرد، کار گەیشتە ئەوەی پەرلەمانی عێراق بەفشاری لایەنە شیعەکان بڕیاری دەرکردنی هیزە بیانییەکانی لەعێراق پەسەندکرد، ئەمریکاش ڕەتیدەکاتەوە، کە هێزەکانیان عێراق بەجێبهێڵێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، لیوا قارەمان کەمال، جێگری هەیئەی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، سەبارەت بە گرنگی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، ڕایگەیاند “بوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، کاریگەری زۆر بە هێزیان هەبووە لە شەڕی دژی بە داعشدا؛ هەروەها پاڵپشتێکی بەهێزیشن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا”. 

بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، گوتیشی “ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بڕیاری کشانەوە لە عێراق بدەن، بەدڵنیاییەوە ئەو توانا سەربازییانەی، کە پێشووتر لە عێراق هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، بەتایبەتی لە رووی هێزی ئاسمانی کەمتر دەبێتەوە”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com