سەرۆکی هەرێم: دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت

0

نوچە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی موچە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و چەند رۆژێک دواکەوتن بە مانای ئەوە نایەت، کە موچە دابەش ناکرێت. دەشڵێت “بە دڵنیاییەوە تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەک لە مەسەلەی موچە لە هەرێمی کوردستاندا نەبووە”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و سەبارەت بە دابەشکردنی موچە دڵنیایی دا، کە هیچ کێشەیەک لە پرسی موچە لە هەرێمی کوردستان رووینەداوە و موچەش لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.

دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لەبارەی رەوشی عێراق و رووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکانیش ‏لەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و ئەو رووداوانەبوو کە بەم دواییە لەناوچەکە روویانداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com