نوچە
ئەمڕۆ (چوارشەممە ٨-١-٢٠٢٠)، سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بەهۆی دۆخی ئەمنی و لە دوای هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، راگیراون.
بەپێی ماڵپەڕی المسلة-ی عێراقی، سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا وەستاون و ئەگەر هەیە فڕۆکەخانەکە بە شێوەیەکی گشتی کارەکانی ڕابگرێت.
راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکە دوای ئەوە دێت، کە لە لایەن سوپای ئێرانەوە ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی دوو بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە سنووری پارێزگاکانی ئەنبار و هەولێر کران، بەڵام زیانی گیانی و لێ نەکەوتووەتەوە.