نوچە-بلۆمبێرگ
مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، لە بڕیارێکدا رایگەیاندووە، نابێت هیچ دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی پەیوەندی بە ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێرانەوە بکات.
بە گوێرەی بڕیارەکەی پۆمپیۆ، هیچ دیپلۆماتکارێکی ئەمریکا، بەبێ ئاگاداری و مۆلەت بۆی نییە لەگەڵ نوێنەرانی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی پەیوەندی و دیداریان هەبیت.
پۆمپیۆ هۆکاری ئەم بڕیارەی گەڕاندۆتەوە بۆ هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تاران.
ئەم بڕیارەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەم حزب و لایەنانەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە خۆ دەگرێ، کە بریتین لە رێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێران و رێکخراوی کۆمەڵە.