کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەستیپێکرد

0

نوچە

ئەمڕۆ (چوارشەممە ٨-١-٢٠٢٠) کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، کەمێک پێش ئێستا دەستیپێکرد.

کۆبوونەوەی نێوان سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و کۆبوونەوەی دووەم بە ئامادەبوونی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا دۆخی عێراق و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، دواپێشهاتەکان و کاریگەرییەکانی ئەم دۆخە لەسەر هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت.

هەروەها بڕیارە دوای تەواوبوونی ئەم کۆبوونەوەیە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی هەمان بابەت بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com