ئێران: 80 ئەمریکی کوژراوە

0

نوچە: ئاژانسەکان 

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵی ئێرانی، لە موشەک بارانکردنی عین ئەسەد و هەولێر، ۸۰ سەربازی ئەمریکی کوژراون و ۱۰۰ ئامانجی دیکەشیان هەیە بۆلێدان، لە هەمان ناوچانە لە ئەگەری هەر وەڵامێکی واشنتون.

سەرچاوەکەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، کە زیانێکی زورە هەلیکۆپتەری ئەمریکی کەوتووە و کەلو پەلی سەبازی لە عین ئەسەد لە ئەنبار.

پاسدارانی ئێران ڕایانگەیاند، کە سەرلەبەیانی ئەمڕو (چوارشەممە ٨-١-٢٠٢٠) دوو شوێنیان کردۆتە ئامانج و موشەکبارانیان کردووە بە موشەکی زەوی بە زەوی لە پارێزگای ئەنباری عێراق، کە هێزی ئەمریکی لێیە و لەهەمان کاتدا هەڕەشە دەکات لە واشنتون لەکاتێک بەشێوەی سەربازی وەڵامیان بدرێتەوە، ئەوان لە حیفا و دبی دەدەن. 

هاوکات لە وەزیری بەرگری ئەمریکا، بە پنتاگۆنی گوتووە، کە موشەکەکان عین ئەسەد و هەولێریان کردۆتە ئامانج و ۱۲ موشەک بوون.

و تەلەفزیونی ئێرانی دەڵێ، هێرشەکە لە تۆڵەی قاسم سلێمانی و هاوەڵەکانی بووە، کە لە بەغدا لەلایەن ئەمریکاوە تیرورکران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com