نوچە
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی رایگەیاند، کەوتنەخوارەوەی موشەکەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هیچ زیانێکی نەبووە.
کەمێک لەمەوبەر لە لێدوانێکدا، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کەوتنەخوارەوەی موشەکەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە ٨-١-٢٠٢٠)، هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشانەوە، ژمارەیەک مووشەکی (سوپای عێراق دەڵێت، ٢٢ موشەک بووە) ئاراستەی بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە سنووری پارێزگای ئەنبار (١٧ مووشەکیان لە پارێزگای ئەنبار کەوتە خوارەوە) و پارێزگای هەولێر (دوو موشەک لە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە، چوار موشەکیش دیار نییە لە کوێ کەوتوونەتە خوارەوە) کرد.